به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : پەرلەمانمی یەمەن کە لە ساڵێک و نیوێک لەمەوبەر دوابەدوای پەلامارەکانی ڕژێمی سعودی و هاوپەیمانەکانی بۆسەر یەمەن چالاکییەکەی وەستا بوو ئەمڕۆ شەممە بە ئامادە بوونی زۆرتر لە 140 نوێنەر دەستیپێکرد.
هاوکات لەگەڵ گەیشتنی نوێنەران بۆ بینای پەرلەمان، ژومارێک لە خەڵکی یەمەنیش بەمەبەستی داکوکی و پشتیوانی لە دەستپێکرانی کارەکەی پەرلەمان، لە بەرامبەر بینای پەرلەمان کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەی نوێنەرانی یەمەنی دوو حەوتە لەمەوبەر باسی ڕێککەوتنی پارتە جۆربەجۆرەکان بەمەبەستی پێکهاتنی ئەنجومەنی باڵای سیاسی بەڕێوە دەچێت .
پەرلەمانی یەمەن لە کوبوونەوەی ئەمڕۆ دا لە وتووێژەکانی ئاشتی پێشوازی کرد و داوای لە ئەندامانی خۆی کرد لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خەڵک و نیشتمان لە پەرلەمان ئامادە بن .
حەفتا و چوار نوێنەری پەرلەمانیش پێشنیاریان دا کە ڕێککەوتننامەی سیاسی نێوان بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا و کونگرێسی خەڵقی یەمەن لە دەستووری کاری کۆبوونەوەکە دابێت و لە درێژەی کۆبوونەوە کەدا دەنگی ئەرێیان دایە ڕێککەوتن لەسەر پێکهاتنی ئەنجومەنی باڵای سیاسی .
شاندی سەرۆکایەتی پەرلەمانی یەمەنیش لە کوبوونەوەیەک دا پەسەندیان کرد کە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە ڕۆژی شەممەوە دەستی پێبکرێتەوە .
ئەمە لەحاڵێکدایە کە داگیرکەرانی سعودی هەوڵیان دا بە پێشگیری کردن لە فڕینی فڕۆکەی ژومارێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی یەمەن، لەبەرێوەچوونی یەکەمین کوبوونەوەی پەرلەمان گێچەڵ ساز بکەن....
کۆتایی کورتە نامە/310